تەندروستی
حوکمى ماچکردن لە رۆژانى رەمەزاندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێى فەتوایەکى خانەى فەتواى میسری کە لەڕێگاى ئۆنلاینەوە ئاراستەى کراوە پرسیارى ئەوە کراوە ئایا حوکمى ماچکردنى ژن و پیاو لە رۆژانى رەمەزاندا چییە، دەستەى باڵاى ئەو خانەیە بەم شێوەیە وەڵامیان داوەتەوە.
خانەکە دەڵێت "ماچکردنى نێوان هاوسەران ئەگەر بەمەبەستى چێژوەرگرتن بێت ئەوە لەلایەن هەموو زانایانەوە رەتدەکرێتەوە، هەروەها دەبێتە هۆى رۆژووشکاندن، بۆیە حەرامە".
هەر لەو فەتوایەدا هاتووە "ئەگەر ماچکردنى نێوان هاوسەران بەمەبەستى چێژوەرگرتن نەبێت، وەکو ماچکردنى کاتى ماڵئاوایی و یان وەکو نیشانەى گرنگیپێدان و خۆشەویستى، ئەوە شتێکى ئاساییە و رۆژوو ناشکێنێت".
ئەو خانەیە ئەم فەرموودەیەى کردووەتە پاڵپشتى فەتواکەى، عن عائشة رضي الله عنها أنها قالت: «كان رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم يقبل وهو صائم، ويباشر وهو صائم، ولكنه أملككم لإربه».