ئابووری

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ دووەم رۆژ نرخی نەوت دابەزینی تۆماركرد و بۆ یەك بەرمیل نەوتی برێنت هاتە خوار 20 دۆلار، هەرچەندە رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان كراوە.

ئاژانسیی رۆیتەرز بڵاویكردەوە "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوتی جۆری برێنت دابەزینی تۆماركرد و یەك بەرمیل بۆ 18دۆلار و 85 سەنت دابەزی".

هەروەها "نەوتی جۆری خاوی ئەمریكیش دابەزیووە بۆ 10 دۆلار و 64 سەنت".

ئەو دابەزینەی نرخی  نەوت لە كاتێكدایە وڵاتانی ئۆپێك لە ناویاندا سعودییە و رووسیاش رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمی رۆژانە بەڵام بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئایار بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
Qaiwan
Qaiwan