کوردستانی
هاتوچۆی گەرمیان سەرجەم مامەڵەكانی راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی هاتنی ساڵی نوێ كۆتاییهاتنی ژمێریاری ساڵی 2025 ەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان سەرجەم مامەڵەكانی هاوڵاتییانی راگرت.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان سەرجەم هاوڵاتییانی سنورەكەی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی كە لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە سەرجەم بەش و هۆبەكانیەوە هیچ مامەڵەیەكی هاوڵاتیان بەڕێ ناكرێت تا ساڵی نوێ.
لە راگەیەنراوەكەدا بەڕێوەبەرایەتییەكە داوای لە هاوڵاتییانیش كردووە كە بۆ جێبەجێكردنی هیچ مامەڵەیەك سەردانیان نەكەن تا ئەوكاتەی لە ساڵی نوێدا دەوامی ئاسایی دەستپێدەكاتەوە.
ئ پ
بیروڕا


