کوردستانی

تا ساڵی نوێ‌ خۆراك دابەش ناكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا ساڵی نوێ‌ خۆراك دابەش ناكرێت

مەودا میدیا-
تا ئێستا پرۆسەی دابەشكردنی بەشی هەشتەمی سەبەتەی خۆراك لە هەرێمی كوردستان دەسیپێنەكردووە و بەپێی ئاماژەكانیش تا ساڵی نوێ‌ دابەش ناكرێت. 

كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەشەخۆراكی سلێمانی رایگەیاند" لە ئێستادا دابەشكردنی بەشی حەوتەمی سەبەتەی خۆراك لە قۆناغی كۆتاییدایە و سەرجەم پێداویستییەكانی بەشی هەشتەمیش لە كۆگاكاندا بەردەستن، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ نووسراوێكی رەسمییان بۆ دابەشكردنی". 

 وتیشی" دابەشكردنی هەر بەشەخۆراكێكی مانگانە بە نزیكەی 20 رۆژی پێویستە، بۆیە دابەشكردنی سەبەتەی هەشتەم دەكەوێتە سەرەتای ساڵی تازەوە و لەمساڵدا تەواو نابێت، چونكە تا ئێستا نوسراوی دابەشكردنیان بەدەست نەگەیشتووە و كەمتر لە هەفتەیەكیش ماوە بۆ ساڵی نوێ‌". 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە وەزارەتی بازرگانیی عیراق لە كۆتایی مانگی رابردووەوە فەرمانی دابەشكردنی سەبەتەی هەشتەمی خۆراكی دەركردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا پرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان دەستیپێنەكردووە.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan