کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بڕیارێک دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەشێک لە دانیشتووانی یەکەکانی نیشتەجێبوون گلەیان هەیە لەوەی کە پارەیەکی زۆریان لێوەردەگیرێت لە بەرانبەر ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشیان دەکرێت و بەڕێوەبەری كارگێڕی و یاسایی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستانیش رایدەگەیەنێت لەماوەی 15 رۆژی داھاتوودا سەرجەم نرخی خزمەتگوزارییەكانی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی كوردستان رێكدەخرێتەوە.
موخلیس سەلیم، بەڕێوەبەری كارگێڕی و یاسایی دەستەی وەبەرھێنانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە پاڵپشت بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 5ی ئایاری 2020 ماوەی 15 رۆژمان داوە بە بەڕێوەبەری گشتی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆکان و نوسراوێکمان ئاراستەکردوون بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییەكانی ناو پڕۆژەی یەکەکانی نیشتەجێبوون بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد " لەماوەی ئەو 15 رۆژەدا سەرجەم نرخی خزمەتگوزارییەكانی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی كوردستان رێكدەخرێتەوە بەجۆرێك کە لە بەرژەوەندی ھاوڵاتییاندا بێت".
موخلیس سەلیم ئەوەشی خستەڕوو "نرخەکان دەوەستێتەوە سەر ئەو خزمەتگوزاریانەی کە لەناو پڕۆژەکەدا پێشکەش بە هاوڵاتییان دەکرێت، چونکە جیاوازی هەیە لە نێوان پرۆژەکان لە رووی خزمەتگوزارییەوە".