کوردستانی
گه‌رما تاقەتپڕوكێنه‌کە ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا باس له‌وه‌ده‌كات، له هه‌فته‌یه‌كدا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه و گه‌رمایه‌كى تاقه‌تپڕوكێن ده‌بێت، دواتریش ئه‌گه‌رى باران بارین هه‌یه؟
پشتیوان پێنجوێنى، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له به‌رورى 11ى ته‌مووز بۆ17ى هه‌مان مانگ، هاتنی یەکەم شەپۆلی گەرمای بەهێزی ئەمساڵ بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه".
وتیشى "سەرچاوەی شەپۆلی گەرماکە زەریای هیندی و ئەفەریقایە، پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەڕێژەیەکی زۆر بەرزدەبنەوە، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەو ڕۆژانە شاری سلێمانی 44 بۆ 45 پلە، شاری هەولێر 45 بۆ 47 پلە، شاری دهۆک 43 بۆ 45 پلە، شاری هەڵەبجە 45 بۆ 46 پلە، قەزای پێنجوێن 39 بۆ 41 پلە، قەزای کەلار 48 بۆ 50 پلە ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له لایه‌كى تره‌وه هاتنی شێ لە زەریای هیندی و کەنداوی عەرەبی بۆ ناوچەکانمان، ئەگەر هەیە لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیا جیا باران ببارێت، بەهۆکاری هاتنی شێیەکی زۆر و بەرزی تیشکی سەروو بنەوشەیی هەست بە گەرمای زیاتر دەکرێت بەراورد بەوەی پێشبینی کراوە".
ع
بیروڕا



