گێتی

سوپاى پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپاى پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات


مه‌ودا میدیا-

سوپای پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، ئیسرائیل دەبێت بزانێت هەر دەستدرێژییەک رەوتی رووخاندنی پێش دەخات.

سپای پاسدارانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ى رفاندنى چوار دیپلۆماتكارى  كه‌ 43 ساڵ پێش ئێستا روویداوه‌ له‌ وڵاتى لوبنان راگه‌یاند " رژێمی ئیسرائیل و پاڵپشتانی دەبێ بزانن له‌ رابردوو نه‌یانتوانیوه‌ خۆیان بپارێزن، بۆیه‌ هەر دەستدرێژییەکیان، رەوتی رووخاندنی پێشده‌خات".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لە شەڕی ئەمدواییەی ئیسرائیل و ئەمه‌ریکا، قوڵایی دەستەوەستانی و شکێنەری و قەیرانی شەرعییەتی ئەو رژیمە زیاتر لە جاران بۆ هەمووان دەرکەوت و نیشانی دا کە ورە و ئیرادەی پۆڵایینی مێژوویی هێزەکانی بەرخۆدان بۆتە درەختێکی بە هەیمەنە لە ناوچە و جوگرافیای ئومەی ئیسلامی".

43 ساڵ پێش ئێستا چوار دیپلۆماتكارى ئێرانى به‌ناوه‌كانى سەردار حاج ئەحمەد متەوەسێلیان و یارانی دیپلۆماتی سەید موحسن موسەوی، تەقی رستگار موقەدەم و کازم ئەرخەوان لە خاکی بەیرووتی پایتەختی لوبنان رفێندران.

ع
Qaiwan
Qaiwan