ئابووری
به‌رده‌وامى داخستنى گه‌شته‌كانى سلێمانى - توركیا زیانێكى زۆرى داوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى به‌رده‌وامى داخستنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى سلێمانى بۆ توركیا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، زیانێكى زۆرى داوه له كۆمپانیا‌و نوسینگه گه‌شتیارییه‌كانى شاره‌كه و به‌هۆیه‌وه ئیشوكاریان كه‌مبووه‌ته‌وه.
سه‌لمان عارف، خاوه‌نى كۆمپانیاى گه‌شتیاریی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌شى زۆرى كۆمپانیا‌و نوسینگه گه‌شتیارییه‌كان كاریان له‌سه‌ر تكتى سلێمانى بۆ توركیایه، به‌ڵام نزیكه‌ى دوو ساڵه به‌هۆى وه‌ستانى ئه‌و گه‌شتانه‌وه ئیشوكارمان كه‌میكردووه".
وتیشى "كۆمپانیا‌و نوسینگه هه‌بووه مانگانه به به‌هاى 3000 بۆ 5000 هه‌زار دۆلار-دۆلار كارى له تكتى سلێمانى - توركیا كردووه، ئێستا ئه‌و كاره نه‌ماوه، ئه‌مه وایكردووه زیان له كارى خاوه‌ن كۆمپانیا و نوسینگه‌كان بدات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌هۆى سزایه‌ى خراوه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه، ئه‌وانه‌ى گه‌شت ده‌كه‌ن ده‌چن له كه‌ركوك و هه‌ولێره‌وه گه‌شت ده‌كه‌ون و هه‌ر له‌وێش تكته‌كان ده‌بڕن"
ع
بیروڕا



