کوردستانی
رووداوێکی هاتووچۆ ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەناو شاری کەلار بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک لە دوو ماتۆڕسکیل پێنج کەس بریندار بوون بەمەبەستی چارەسەر بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران.
کارزان مەجید، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ لەناو شاری کەلار لە نزیک گوندی دریم لاند لەڕوداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکی لە جۆریBMW لە ماتورسکیلێک دەدات و هەلدێت، دواتر لە نزیک دادگای کەلار لە ماتورسکیلێکی دیکە دەدات لە ئەنجامی هەردوو رووداوەکە پێنج برینداری لێدەکەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد "بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران، هەروەها شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا گیراوە".