ستایڵی نوێ

لەگەڵ هاوسەرەکەت کۆتایی بە کێشەکان بهێنە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەگەڵ هاوسەرەکەت کۆتایی بە کێشەکان بهێنە
مەودا میدیا-

مامەڵەکردنی دوو هاوسەر و بەدرێژایی چەندین ساڵ لە هەندێک کاتدا کێشە و توڕەبوون دێتەکایەوە، توێژینەوەیەکی بەریتانی بە شتێکی ئاسایی ناو دەبات لەناو زۆربەی خێزانەکاندا.

دەتوانیت کۆمەڵێک هەنگاو بگریتە بەر بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشە لەگەڵ هاوسەرکەت لەوانەش:
- لە بیرت بێت کە تۆ کەسێکی ئەرێنیت و دەتوانیت هاوکاریی بکەیت لەوەی بە سەر توڕەبوونیدا زاڵ بێت، لە بەر ئەوەی کە ئەگەر تۆش بە هەمان شێوەی ئەو بکەیت تەنیا ناکۆکییەکان قوڵتر و خەراپتر دەبن.
- ئەو کارانە ئەنجام بدە کە هەر دوو پێی دڵخۆش دەبن،باشترە پلان دابنێیت بۆ ئەوەی ڕۆژانە پێکەوە چەند چالاکییەک ئەنجام بدەن وەک وەرزشکردن کە یارمەتی هاوسەرەکەت دەدات لە بیرکردنەوەی نەرێنی دووربکەوێتەوە.
- وتووێژی لە گەڵدا بکە و پێی بڵێ کە تۆ ئەو هەڵسووکەوتەت بە دڵ نییە و ئەگەر هەڵسووکەوتی هێمنت هەبێت زیاتر خۆشتدەوێت و دڵخۆشی دەکەیت.
- لەگەڵ کەسانی شارەزا وتووێژ بکە و هەوڵ بدە ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی هەڵسووکەوتی هاوسەرەکەت باشتر بکەیت.

Qaiwan
Qaiwan