ستایڵی نوێ

پیاوان بەم پێنج شتەی ژنان سەرسامن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوان بەم پێنج شتەی ژنان سەرسامن
مەودا میدیا-

بەپێی لێكۆڵینەوەكان پیاوان زیاتر بەو ژنانە سەرسامن كە ئەم پێنج خاڵە لە ژیانیاندا بوونی هەبێت:

یەكەم: پیاوان زیاتر بەو ژنانە سەرسامن كە خاوەن جەستەیەكی رێك، قژی تایبەت و توانای باشن لە لەبەركردنی جلوبەرگی جوان و سادە و سەرنجڕاكێش.

دووەم: زۆرینەی ژنان ژیانی تایبەتی و گرنگیدان بەخۆیانیان بیردەچێت لەپێناو خێزانەكانیان، بەڵام پیاوان حەزیان لەو سروشتەی ژنان نییە و دەیانەوێت ژنەكانیان خەون و خولیایان هەبێت وەكو حەزكردن لە وەرزش و هونەر و ئەدەب و دروستكردنی جۆرێك لە كەسێتی سەربەخۆ بۆ خۆیان.
سێیەم: زۆرێك لە ژنان پێیانوایە كە پیاوان ژنی زیرەكیان خۆش ناوێت، بەڵام بەپێی لێكۆلینەوەیەكی زانكۆی كالیفۆرنیا دەركەوتووە پیاوان عاشقی ژنی زیرەكن بەشێوەیەك سەرنجیان بۆ لایان رابكێشن.

چوارەم: هەندێكجار ژنێك بۆ ئەوەی سەرنجی پیاو رابكێشێت جلوبەرگی تەسك و نیمچە رووت لەبەردەكات، بەڵام پیاوان كەمتر لەو رێگەیەوە ژنان دەبنە جێگەی سەرسامی و سەرنجیان، بەڵكو پیاوان حەزدەكەن ژنان جلوبەرگێك بپۆشن زیاتر ژنێتییان دەربخات نەك بەو مەرجەی نیمچە رووت بێت.

پێنجەم: لێكۆڵینەوەیەك پرسیاری ئەوەی لە پیاوان كردووە ئایا ماكیاژكردنی ژنان دەبێتە هۆی سەرنجڕاكێشانیان، زۆرینەی پیاوان وەڵامیان داوەتەوە كە ماكیاژی سادە و شێوەی سروشتی ژنان سەرنجیان رادەكێشێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان