ئابووری
هەواڵێک لە بارەی مووچەوە بۆ پێش جەژن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئەو داهاتەی كە لە بەردەست حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی هەیە، پێش جەژن مووچەی تەواوی وەزارەتەكان دابەش ناكرێت.
رۆژی یەكشەممە، وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە "مووچەی وەزارەتی پەروەردە بە دوو رۆژ، واتە لە رۆژی دووشەممە و سێشەممە، 18 و 19ی ئایار دابەش دەكرێت و هیچ وەزارەتێكی تر مووچە وەرناگرێت".
بەپێی زانیارییەكان وەزارەتی دارایی داهاتی لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی تر، بەڵام ئەگەری هەیە تا جەژن مووچەی وەزارەتێكی تر كە پارەی كەمی پێویستە دابەش بكرێت.
"تەواوی وەزارەتەكانی تر كە مووچەیان بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ وەرنەگرتووە دەكەوێتە دوای پشووی جەژن و بە دیاریكراوی مانگی حوزەیران، بەڵام دیار نییە ئاخۆ ئەوكاتەش مووچە دەدرێت یان نا، چونكە تائێستا بەغدا رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران نەداوە.
پێشتر وا بڵاوكرایەوە كە مستەفا كازمی، سەرۆكی نوێی حكومەتی عیراق بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی داوە، بەڵام تائێستا فەرمی نییە.س