ئەدەب و هونەر

لە روی دینەوە سێكس بە عیبادەت هەژمار دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە روی دینەوە سێكس بە عیبادەت هەژمار دەكرێت
مەودا میدیا-

ئاینی ئیسلام زۆر جەخت دەكاتەوە لە ئەنجامدانی هاوسەرگیری، پێغەمبەر (دروودی خوای لێبێت) بە سەحابەكانی فەرمووە من لە هەمووتان زیاتر لە خوای گەورە دەترسم بەڵام من دەخەوم و هەڵیش دەسم و بەڕۆژوش دەبم و نانیش دەخۆم و ژنیش دەهێنم، ئەوەی لە سونەتی من لابدات لە من نییە.

واتا زەواجیش یەكێكە لە سوونەتەكانی ئاینی ئیسلام، پێغەمبەری ئیسلام داوای لە ژنان و پیاوان كردووە كە بە دەم داواكانی یەكترییەوە بچن، پیاوان ئارەزویان زیاترە و كەمتر خۆیان دەگرن بەڵام ئافرەتان بە پێچەوانەی ئەوەوەن كە خەڵكی لێی تێگەیشتوون كە گوایە ئافرەت شەهوەتی زۆرە بگرە ئافرەت زۆر كەمتر لە پیاو ئارەزوی سێكس دەكات بەڵام دەبێت ژن بەپێی داواكاری پیاوەكەی بكات و هەركاتێك داوای سەرجێی لێكرد ئەوا یەكسەر بچێت و بەبێ‌ عوزر دڵی نەشكێنێت.

هەروەها بەپێی ئاینی ئیسلام ئەگەر ژنێك بەبێ‌ هۆكار سەرجێی لەگەڵ پیاوەكەی نەكرد ئەوا تا بەیانی فریشتەكان نەفرەتی لێدەكەن بەس ئەگەر ژنەكە عوزرێكی هەبوو ئەوا دەبێت پیاوەكە ڕەچاوی حاڵی ئافرەتەكە بكات.

هەروەك چۆن باسی ئارەزووەكانی پیاو كراوە لە ئاینی ئیسلامدا مافی تەواویش دراوە بە ئافرەت و داوا لە پیاوان كراوە كە ئارەزوی ژنەكانیان جێ‌ بەجێ‌ بكەن و تەنها خەمی سەرجێییەكەیان نەبێت بەڵكو دەبێت ماچ و دەسبازی لەگەڵ ژنەكانیاندا بكەن و كەشێكی خۆش و ئارام بۆ ژنەكانیانبڕەخسێنن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان