راپۆرت
حەشدی شەعبی و داعش بەروبوومی جوتیارانی كورد لەناودەبەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین- هێمن سەعید
17ی ئایاری 2020، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری سووتانی كێڵگە كشتوكاڵییەكانی عیراقی بڵاوکردەوە، كە تیایدا ئاماژەی بەوە كردووە؛ بەهۆی سووتانی بەروبوومی جووتیارانەوە، ئەمساڵ پارێزگای كەركوك بە بەراورد بە پارێزگاكانی دیكەی عیراق، زۆرترین زیانی بەركەوتووە كە زیاتر لە 666 دۆنم زەوی سووتێنراوە.
خەلیل خوداداد، بەرپرسی كۆمیتەی ریكخستنی گوڵاڵەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ئینستتیوتی نارینی راگەیاند "بە بەرچاوی خۆمانەوە ئاگر لە زەویوزارەكانمان بەردەدەن و هیچ دەسەڵاتێكیشمان نییە، كاتێكیش دەمانەوێت بچین بۆیان، هێزەكانی حەشدی شەعبی رێگریمان لێدەكەن و بەو هۆیەشەوە ناتوانین بزانین كێن ئەو كەسانەی ئاگر لە زەویوزارمان بەردەدەن و بۆچی ئەو كارە دەكەن، بۆیە كاتێكیش دەمانەوێت لە دادگا سكاڵا بكەین، لەبەرئەوەی هیچ زانیارییەكمان سەبارەت بە ناسنامەی بكەرانی ئەو كارە نییە، دادوەر گوێمان لێناگرێت، بەڵام بەهۆی بەدواداچوونەكانی خۆمانەوە دەركەوتووە ئەوانە كەسانێكن كە پێشتر سەر بە قاعیدە بوون و دواتر بوون بە داعش و ئێستاش لەناو حەشدی شەعبیدا دەسەڵاتدارن و بەو هۆیەشەوە ناتوانین هیچ كارێك بەرانبەریان بكەین".
ماوەی دوو ساڵە، لە كاتی پێگەیشتنی بەروبوومی بەهارەی جووتیارانی ناوچە دابڕێنراوەكان، لەلایەن چەند دەستێكی نادیارەوە دەسووتێنرێن و حكومەتی عیراقیش هیچ هەنگاوێكی جدیی نەناوە بە ئاڕاستەی رێگریكردن لەو دیاردە ناشیرینە، حكومەتی هەرێمیش بێ خەم و دەستەوەستانە لە بەرانبەریدا، لەم نێوەندەشدا جوتیارانی كورد یاری بە ژیان و چارەنووسیانەوە دەكرێت و هیچ كەسێك نییە بەهانایانەوە بچێت.
عەبدولستار مەجید، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان، بە ئینستتیوتی نارینی راگەیاند "تاوانباری سەرەكی لەم كەیسەدا حكومەتی عیراقە، حكومەتی هەرێمیش دەستەوەستانە و هیچ هەنگاوێكی نەناوە بۆ پاراستنی مافی ئەو جوتیارانە و داواكردنی قەرەبوو بۆ ئەو زەرەر و زیانانەی بەهۆی ئاگرەوە لێیان دەكەوێت، ئەوەش دیارە بەهۆی ئەوەی جارێ حكومەتی هەرێم كۆمەڵێك كێشەی كەڵەكەبووی چارەسەرنەكراوی لەگەڵ بەغدا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و نایپەرژێتە سەر ئەم بابەتە. حكومەتی عیراقیش بەهۆی لاوازیی دەسەڵاتەكەیەوە توانای نییە پارێزگاریی لە بەروبوومی جووتیاران بكات و لیكۆڵینەوە لە هۆكاری سووتانەكەی بكات".
سەبارەت بە ئەنجامدەرانی ئەو كارە؛ عەبدولستار مەجید ئەوەشی وت "ئەوانەی ئاگر لە زەویوزاری جوتیارە كوردەكان بەر دەدەن، بە ئەنقەست ئەو كارە دەكەن بۆ ئەوەی وا لەو كوردانە بكەن بێزاربن و خاك و ئاوەكەیان بەجێبهێڵن و خۆیان زەوتی بكەن و بەكاریبهێنن بۆ خۆیان. بۆ نموونە؛ هاوڕێیەكم پێی راگەیاندم ماوەیەكی زۆر لەسەر پارچە زەوییەكم زۆریان بۆ هێنابووم لێمی وەرگرن تەنانەت ئەگەر بە كڕینیش بێت، بەڵام من سوور بووم لەسەر مانەوەی زەوییەكە بە موڵكی خۆم و دەستبەرداری نەبووم، ئەوانیش پاش ئەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر گێچەڵیان پێكردم، ئیتر ماندووبوون و وازیانلێهێنام".
جوتیارانی كورد لە ناوچە دابڕێنراوەكانی هەرێمی كوردستان، كە ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدان، هەر لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە تووشی دڵەڕاوكێ دەبن لە ترسی لەدەستدانی رەنجی ساڵێكیان و پەنا بۆ زۆر شوێن و لایەن دەبەن بۆ پارێزگاریكردن لە بەروبوومی ئەو ساڵەیان، بەڵام هەموو دەرگاكان بە روویاندا دادەخرێن و تەنیا خۆیان پارێزگاریی لە ماڵ و سامانی خۆیان دەكەن.
عەلی نەدار، كە جوتیارێكی خاوەن کێڵگەی گەنمە لە دەشتی كەركوك، بە ئینستتیوتی نارینی راگەیاند "كاتێك وەرزی دروێنەی گەنم و جۆ دێت، بە ماڵ و منداڵەوە ئیسراحەتمان لێ دەبڕێت و بەردەوام دڵمان لەناو مشتمانە داخۆ زەرەرێك بە بەروبوومی ئەو ساڵەمان نەگات و بژێوی ژیانی ئەو ساڵەمان كە لەسەر ئەو بەروبوومەیە؛ نەسووتێت".
نەدار ئەوەشی وت "بە بەرچاوی خۆمانەوە دەستدرێژیی دەکەنە سەرمان و ناوێرین هیچ شتێك بكەین، بۆ هەر كوێ دەڕۆین كەس بەهانامانەوە نایەت. كاتێك ئاگر لە گەنمەكانمان بەردەدەن، هیچ كەسێك نایەت بەهانامانەوە تەنیا خۆمان و خزمان نەبێت دەچین ئاگرەكە دەكوژێنینەوە، هەندێك جار بانگی ئاگركوژێنەوە دەكەین، بەڵام هێزە عیراقییەكان رێگەیان نادەن بێن ئاگرەكە بكوژێننەوە، هەركاتێكیش ئاگر كەوتەوە، لە بڵندگۆی مزگەوتەكانەوە بانگەواز دەكەین و خەڵكی ناوچەكە دێن بەهانامانەوە".
لەدوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ەوە، دانیشتوانی ناوچە كوردییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، رووبەڕووی زوڵم و ستەمێكی زۆر دەبنەوە لەلایەن عەرەبە شۆڤینییەكانەوە و دەستدرێژیی دەكرێتە سەر ماڵ و زەوییان و هێزە عیراقییەكانیش بێدەسەڵاتن لە بەرانبەر ئەو كەسانەی ئەو كارانە ئەنجام دەدەن، چونكە هەریەك لەوانەی ئەو كارانە ئەنجام دەدەن لە ناو یەكێك لە میلیشیا شیعییەكان كار دەكات و پشتیوانیی دەكرێت و پۆلیس و یاسای ناوەند توانای رووبەڕووبوونەوەیانی نییە.
*ئەم راپۆرتە لەلایەن هێمن سەعید، توێژەر لە ئینستتیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوكردنەوە ئامادەكراوە.