ستایڵی نوێ
خانمە پێشکەشکارێکی دیاری کورد نەشتەرگەی بۆ ئەنجام درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خانمە پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕتی تەڤگەر شێرکۆ نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا، بەهۆی ئەوەی پێشتر تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو پێویستبوو نەشتەرگەری ئەنجام بدات.
تەڤگەر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "سوپاس بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی هەواڵیان پرسیوم، بەهۆی ئەوەی لەماوەی رابردوودا تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بووم و ماکەکانی لەسەرم مابوون، بەپیی رێنماییەکانی پزیشکە بەڕێزەکان پێویستبوو نەشتەرگەری ئەنجام بدەم، سوپاس بۆ خودای گەورە و دووبارە سوپاس بۆ پزیشکە بەڕێزەکان بەسەرکەوتووی نەشتەرگەرییەکانم بۆ ئەنجام درا، بەزووترین کات دەبمەوە میوانی ماڵەکانتان".
تەڤگەر شێرکۆ، لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی کانێسکان لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیشی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە، یەکێکە لە بێژەر و پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی ئێن ئاڕتی.