ستایڵی نوێ

قسەی خەڵک کچە پێشکەشکارێکی کورد دەهێنێتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


قسەی خەڵک کچە پێشکەشکارێکی کورد دەهێنێتە دەنگ
مەودا میدیا-

خانمە پێشکەشکاری بەرنامەی گفتوگۆی کچانی کەناڵی ئاسمانی رووداو دیدە فەرەیدون سەبارەت بە رەخنەگرتن لە بەرنامە گفتوگۆی کچان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە نوسینێکدا دەڵێت "ئێمە نەهاتووین پیشانی بدەین لە ئێوە باشترین و زانیاری زیاترمان پێیە، هاتووین وک فریادڕەس چارەسەری هەرچی کێشەیە بیکەین".

 دیدە فەرەیدون، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە دوای کۆتایی هاتنی پڕۆگرامی گفتوگۆی کچان نوسێنێکی بڵاوکردەوە سەرجەم سەرنجەکانی خۆی تێدا خستەڕوو سەبارەت بە بەرنامەکە و قسەی خەڵک لەو بارەیەوە.

بەرنامەی گفتوگۆی کچان شەوانی رەمەزان لە کەناڵی ئاسمانی رووداو پەخش دەکرا کەتیادا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە کچان و ژنان و پیاوان دەکرا، لەلایەن هەرسێ خانمە پێشکەشکار كانی هەڵەبجەیی و دیدە فەرەیدوون و پەیام سەربەست پێشکەش دەکرا، هەروەها ئەم بەرنامەیە رووبەڕووی زۆرترین رەخنە بووەوە،

Qaiwan
Qaiwan