ستایڵی نوێ

بەم شێوازە شلەی قەیسی بۆ جەژن ئامادە بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم شێوازە شلەی قەیسی بۆ جەژن ئامادە بکە
مەودامیدیا- سازگار ئەحمەد

شلەی قەیسی شلەیەکی بەتام و خۆشە وەک نەریتێک لەیەکەم رۆژی جەژندا لە هەموو ماڵێکدا ئامادە دەکرێت، دەتوانرێت بەم شێوازە شلەی قەیسی ئامادەبکرێت.

پێداویستیەکان

500گرام قەیسی، نیو کیلۆ گۆشتی سوور، 2 کەوچکی چێشت شەکر، زەیت، دەتوانرێت بادەم و گوێزی تێبکرێت، دۆشاو بەپێی ویستی خۆت، کشمیش، ئاو.

چۆنیەتی ئامادەکردنی

سەرەتا قەیسییەکە جوان دانە دانە بکە کەمێک لە ئاودا دایبنێ، هەروەها گۆشتەکە بکوڵێنە با گۆشتەکە ئاوی تێدا نەمێنێت دواتر زەیتەکەی تێبکە با گۆشتەکە بەباشی سوور بێتەوە، دواتر قەیسەیەکە تێبکە بەبێ ئاو، پاشان کشمیش و گوێز و بادەم تێبکە با بەباشی سووربێتەوە، دواتر دۆشاو و شەکر و ئاوەکەی تێبکە لەسەر ئاگرەکە وازی لێبێنە تا خەست دەبێتەوە، بەم شێوەیە شلەکە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد