ستایڵی نوێ

بەم رێگایانە پیاوان دەتوانن سەرنجی خۆشەویستەكانیان رابكێشن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم رێگایانە پیاوان دەتوانن سەرنجی خۆشەویستەكانیان رابكێشن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

راكێشانی سەرنجی خۆشەویستەكەت بۆ لای خۆت كارێكی گرنگە و پێویستە رێگای گونجاوی بۆ بگریتەبەر، توێژینەوەكان دەریدەخەن كە ئەم رێگایانە دەتوانن سوود بە پیاوان بگەیەنن بۆ ئەوەی زیاتر دڵمەندی خۆشەویستەكانیان بن:

یەكەم: نابێت هەر خواردن، میوە یان هەر شتێكی دیكە كە خۆت حەزی لێدەكەی، خۆشەویستەكەشت ناچار بە خواردنی بكەی، بۆ نموونە زۆرینەی كچان حەزیان لە شوكولاتەیە، بەڵام مەرج نییە خۆشەویستەكەی تۆ حەزی لێ بێت.

دووەم: نابێت بەردەوام و لەسەر هەموو كار و هەڵسوكەوتێك لێپێچینەوەی لەگەڵ بكەی، بەو شێوەیە لێت دووربكەوێتەوە.

سێیەم: لە كاتی بینین و ژوان لەگەڵی دوامەكەوە، هەروەها زۆریش بە تەنیا بەجێیمەهێڵە.
چوارەم: كاتێك بۆ پیاسەكردن دەچنە دەرەوە هەوڵبدە پێشی مەكەوە و هاوشانی یەك بڕۆن و دەستیبگرە.

پێنجەم: لەكاتی چوونە ژوورەوە بۆ شوێنێك دەرگاكەی بۆ بكرەوە و فەرمووی لێبكە و خۆشەویستەكەت پێشبخە.

شەشەم: كاتێك هەستتكرد خۆشەویستەكەت شڵەژاوە یان بێتاقەتە، پرسیاری لێبكە و دڵنەوایی بدەرەوە بۆ ئەوەی بزانێت كەوا لای تۆ گرنگە.

حەوتەم: لە بۆنە و یادەكاندا دیاری تایبەتی بۆ ببە و دڵخۆشی بكە، یان لە چێشتخانەیەكی خۆش دەعوەتی بكە.

هەشتەم: نابێت هەوڵبدەی كەسێتی ئەو وەكو كەسێتی خۆت لێبكەی، بەڵكو دەبێت كەسێتی ئەوت قبوڵ بێت و بە جیاوازییەكانییەوە ئەوت بووێت.

نۆیەم: لە هەندێك كاتدا دەبێت توڕەیی و هەڵچوونەكانی قبوڵ بكەیت، رەنگە كۆمەڵێك بیركردنەوە مێشكیان ئاڵۆزكردبێت و بەو شێوەیە بیەوێت خۆی ئارام بكاتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد