گشتی

سەرسوڕهێنەر: تەمەنی 4 ساڵە و بە 3 زمان قسە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرسوڕهێنەر: تەمەنی 4 ساڵە و بە 3 زمان قسە دەكات
مەودا میدیا- 

منداڵێكی ئەمەریكی بووەتە جێگەی سەرنجی خەڵك و میدیاكان و بەهرەكەیشی ئەوەیە لە تەمەنی 4 ساڵیدا دەتوانێت بە 3 زمان قسە بكات. ئیزاك میلەر، ئێستا ئەندامی یانەی مەنسا بۆ زیرەكەكانە و ژمارەی ریزبەندییەكەی 154هەمین كەسە لەو بوارەدا.

میللەر لە تەمەنی 2 ساڵیدا فێری خوێندنەوەی كتێب بووە، لەئێستادا توانای نووسینی بە زمانەكانی ئینگلیزی و عەرەبی و یۆنانی هەیە بێ ئەوەی هیچ كەسێكی یۆنانی یان عەرەبی نزیك بێت و بەو دوو زمانە قسەی لەگەڵدا بكەن.

میشێل نیلسۆن (32 ساڵ)ی دایكی ئیزاك میلەر دەڵێت "میلەر زۆر زۆر حەزی لە فێربوونی زمانە، ئێستا داوای كتێبی پیتەكانی زمانی رووسی دەكات بۆ ئەوەی خۆی فێری ئەو زمانەش بكات".

نیلسۆن كە مامۆستا قۆناغی ئامادەییە دەڵێت "میلەر تەنیا منداڵمە، سەرم سوڕما كاتێك لەناو پاسدا بووین و بینیم نووسراوی سەر دوكان و نیشانەكان و وێستگەكانی هاتوچۆ دەخوێنێتەوە، خەڵكی سەیریان دەكرد و پرسیاریان لێی دەكرد و باوەڕیان نەدەكرد كە لەو تەمەنەدا بتوانێت ئەو كارە بكات".

مەنسا، گەورەترین و پێشكەوتووترین كۆمەڵگەی زیرەكە باڵاكانی جیهانە، رێكخراوێكی قازانج نەویستە و دەرگای كراوەیە بۆ ناونووسكردنی هەموو ئەو كەسانەی كە توانای سەیر و لە رادەبەدەریان هەیە و بەردەوامیش تاقیكردنەوە لەسەر كەسەكان دەكات بۆ دۆزینەوەی توانا شاراوەكانیان.

Qaiwan
Qaiwan