ستایڵی نوێ
ژنان بەدوای ئەم 10 خاڵەدا لە پیاواندا دەگەڕێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرەڕای جیاوازیی سروشتی ژنان، بەڵام توێژینەوەكان دەریدەخەن زۆرینەی ژنان حەزدەكەن پیاوەكیانیان ئەم 10 سیفەتەیان تێدا بێت:
یەكەم: هەڵگرتنی لێپرسراوێتی ماڵ، ژنان دەیانەوێت پیاوەكانیان ئازا و یەكلاكەرەوەبن لە وەرگرتنی بڕیارەكانیان و بەرپرسیارێتی تەواوی خێزان هەڵبگرن.
دووەم: ژنان حەزدەكەن پیاوەكانیان سروشتێكی هێمن و لەسەرخۆیان هەبێت و سنگیان فراوان بێت و گفتوگۆی هێمنانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان بكەن.
سێیەم: ئەو پیاوانەی زۆر شۆخیی دەكەن و زۆرینەی كات لە دۆخێكی خۆش و سوعبەتكردندان، لەهەمانكاتدا خاوەن رۆحێكی جوان و راستگۆشن و ناتوانن كێشەكانیان بشارنەوە، بۆیە ژنان ئەم جۆرە پیاوانەیان بەلاوە گرنگە.
چوارەم: خۆشویستنی منداڵ، ژنان ئەو پیاوانەیان زیاتر خۆشدەوێ كە منداڵەكانیان خۆشدەوێ و بەشێوەیەكی بەردەوام گرنگییان پێدەدات.
پێنجەم: پیاوی شیكپۆش دەبێتە جێگەی سەرنج و خۆشەویستی ژنەكەی، چونكە پێیوایە ئەوە تەواوكەری كەسێتی پیاوەكەیەتی و حەزدەكات بەردەوام پاك و خاوێن و قۆز دەربكەوێت.
شەشەم: متمانەی بە كەسێتی خۆی هەبێت، ژنان حەزیان لە پیاوی كەسێتی لاواز نییە، چونكە وای دەبینن لە داهاتوودا ناتوانن بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و بڕیارە گرنگەكانی تایبەت بە خێزانەكانیان بدەن، بۆیە عاشقی ئەو پیاوانە دەبن كە خاوەن كەسێتی خۆیانن و متمانەیان بە خۆیان هەیە.
حەوتەم: گەشبین، ژنان پیاوانی گەشبینیان خۆشدەوێ بەشێوەیەك بەردەوام داهاتوویەكی گەشی لەبەرچاوە و بۆ ژنەكەشی باسدەكات، هەموو شەوێك پێكەوە باسی سەرەتای ژیانێكی نوێ دەكەن.
هەشتەم: ژنان ئەو پیاوانەیان لا سەرنجڕاكێشە كە بە قسە و زۆرجاریش لەبەردەم خزم و هاوڕێكانیاندا وەسفی جوانی و رەوشتیان دەكەن، هەروەها دیاریی تایبەتیان بۆ دەهێنن و گرنگی زۆر بە حەزەكیانیان دەدەن.
نۆیەم: ئەو پیاوانەی خاوەن دڵێكی پاكن و رێز لە هەست و سۆزی ژنەكانیان دەگرن و وەكو ژنێكی تایبەت لە ژیانیان باسیان دەكەن دەبنە جێگای سەرنجی ژنەكانیان و ژنەكانیش زیاتر خۆشیان دەوێن.
دەیەم: ژنان عاشقی ئەو پیاوانە دەبن كە هاوكارییان دەكەن لە بەدیهێنانی خەون و ئامانجەكانیان و لە كاتی كێشە و سەركەوتنەكانیدا لەگەڵیدا دەوەستێ، هەروەها بەشێوەیەكی مادی و مەعنەوی هاوكارییان دەكەن.