ستایڵی نوێ

بۆ پیاوان.. ژنان رقيان لەم حەوت جۆرەتانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ پیاوان.. ژنان  رقيان لەم حەوت جۆرەتانە
مەودا میدیا-

ژنان حەزدەكەن لەگەڵ ئەو پیاوانەدا بژین كە هەست بە ئارامی و بەختەوەریی لە سایەیاندا دەكەن، توێژینەوەیەك دەریخستووە كە ژنان رقیان لەو پیاوانەیە كە ئەم حەوت سیفەتەیان تێدایە:

یەكەم: ژنان حەزناكەن پیاوەكانیان زیاد لە پێویستە سۆزدار بن و بەردەوام باسی كێشە و گرفتەكانیان بكەن، چونكە هەموو زیادە باسكردنێك زیانی هەیە و ئەمەش ژنان توڕە دەكات.

دووەم: زۆرینەی كات لە ژیاندا شتەكان دووبارە دەبنەوە و گۆڕانكارییان بەسەردا نایەت، ژنان رقیان لەو پیاوانەیە كە بەو شێوەیە دەژین و ناتوانن هەژەندیان بۆ بكەن و گۆڕانكاریی لە ژیانیاندا بكەن، هەمیشە ژنان چاوەڕیی ئەوە لە پیاوەكانیان دەكەن شتی چاوەڕواننەكراویان بۆ بكەن، خۆ ئەگەرنا ئەوا ژنان خۆشیان ناوێن.

سێیەم: نەرمیی زیاد لە پێویست، ژنان حەزدەكەن پیاوەكان نەرم و خۆش كەیف بن، بەڵام ئەمە زیاتر بۆ ئەو كاتانەیە لە چوارچێوەی هاوڕێتیدا بێت نەك خۆشەویستی و ژیانی هاوسەرێتی. هەڵبەت ئەمە بەو مانایەش نییە پیاوەكان وەكو جانەوەر توند و رەق بن، بەڵكو ژنان رقیان لە پیاوی نەرم و بێهێزە و دەیانەوێت هاوسەرەكانیان بەهێزبن و لە ژیانیاندا بەتەواوی پشتیان پێببەستن.

چوارەم: پیاوانی رەزیل لای ژنان بێزراون، ژنان رقیان لەو پیاوانەیە هەر پارە كۆدەكەنەوە و بۆ ماڵ و منداڵ و ژنەكانیان خەرجی ناكەن، ژنان حەزدەكەن پیاوەكانیان دەستكراوەبن لەڕووی مادی و مەعنەوییەوە، ئەمە بێ ئەوەی بچێتە ئەو چوارچێوەی هیچ پاشەكەوت نەكەن و بیریان لای ئاییندە نەبێت.

پێنجەم: ژنان رقیان لەو پیاوانەیە لە گفتوگۆكردندا توندن و بەرەو ئاڵۆزبوونی دەبەن، هەروەها لەكاتی ژوانی خۆشەویستی و چوونە دەرەوەتدا لەگەڵ ژنەكەتدا هەوڵمەدە دانیشتنەكەی لەگەڵ ئاڵۆز و فشاری زۆری لێبكەی، بزانە ژنان رقیان لەم جۆرە پیاوانەیە.

شەشەم: ئەو پیاوانەی بەردەوام خۆیان وەكو وتاربێژێكی حەقخوازانە دەردەخەن و خۆشیان لە هەموو كەس بە باشتر دەزانن لای ژنان دڵمەند نین و بێزراون، هەروەها ژنان رقیان لەو پیاوانەیشە كە دووڕوویانە مامەڵە لەگەڵ ژیان دەكەن و ناتوانن خێزانەكانیان ئاسوودەن.

حەوتەم: ژنان خۆشیان لە چارەی پیاوانی خۆبەزلزانیش نایەت، پێشتر وتمان ژنان ئەو پیاوانەیان خۆشدەوێ كە زۆر متمانەیان بە كەسێتی خۆیان هەیە، بەڵام ئەگەر پیاوان وریای ئەو خاڵە نەبن و زیادەڕەویی تێدا بكەن ئەوە دەبێتە خۆبەزلزانین و ئەوكاتەیش ژنان رقیان لێیان دەبێتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان