ستایڵی نوێ

بۆچی ژنان حەزیان لە پیاوی باڵابەرزە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی ژنان حەزیان لە پیاوی باڵابەرزە؟
مەودا میدیا-

هیچ کات رێکەوتی خانمێکت کردووە کە ئاواتی بەستنی پەیوەندیی بێت لەگەڵ کوڕێکی باڵا کورت؟ وەڵامە گشتگیرەکە (نەخێر)ە. زۆرینەی خانمان باڵابەرزییان کردووەتە خاڵێکی لەپێشینە لە لیستی هەڵبژاردنی پیاوانی خەونەکانیان.

بێگومان پێویستە خاڵێکی سەرنجڕاکێش هەبێت بۆ جیاکردنەوە و تایبەتمەندبوونی  پیاوانی  باڵابەرز، چونکە تەنانەت باڵابەرزبوونی پیاوان دەرفەتێکی باشتر دەدەدات بە خاوەنەکانیان لە هەڵبژاردنەکان و بەدەستهێنانی پشتیوانیی جەماوەری بۆ سەرۆکایەتی و هەتا دووبارە هەڵبژاردنەوەشیان، لەبەرئەوەی پیاوانی باڵابەرز بە بوونی رێزێکی خودی جیادەكرێنەوە جا ئەگەر شایستەبن بەو رێزلێنانە یاخود شایستە نەبن.

ئەوەش دەگەڕێتەوە  بۆ تیۆری نوێنەرایەتیی کۆن کە ناسرابوو بە (باڵابەرزی خاوەن شکۆیە) و پێیوابوو پیاوانی باڵابەرز ناسراون بەوەی بەختەوەرن وکەمتر غیره و رق هەڵدەگرن لە کەسانی چوار دەوریان. هەروەها لەڕووی رۆمانسییەوە، هەمیشە باڵابەرزەکان ویستراوتر و لەپێشترن لە هەردوو رەگەز، لەگەڵ ئەوەشدا لە هاوسەرگیریدا خانمان لایان پەسەندترە کە هاوسەرەکانیان ئەگەر زۆر کەمیش بێت لە خۆیان باڵا بەرزتر بن،  ئەمەش بە پێی وتارێکی دکتۆر سوزان کراوس ویتبورن کەوا لە پێگەی وەرزیی سایکۆلۆجی تودەی بڵاو کراوەتەوە.

هەمان دکتۆر لە لێکۆڵینەوەیەکی زانستیدا كەوا لە ساڵی 2003 بڵاویکردووەتەوە بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارە کەوتووە نهێنی ئەوە چییە کە خانمان پیاوانی باڵابەرزیان لا پەسەندترە؟

بە روانین لە تیۆری کۆن و نوێ دەگەینە ئەو خاڵەی کە باڵا بەرزەکان پەسەندترن و
هۆکاری ئەمەش لە چەند خاڵێکدا کۆکراوەتەوە:
یەكەم: رەنگە پیاوانی باڵابەرز لای زۆرینە بەهێزتر دەربکەون کاتێک بەراورد لەنێوان کێش و باڵا و هێز بکرێت.

دووەم: لەڕووی پیشەییبوونەوە هۆکارێکی تر پەیوەندی بە نەستەکانەوە هەیە، بە بینی باڵای بەرز وادابنرێت و وا دەربکەوێت کە کەسەکە خاوەنی سیفاتێکی باش وجیاواز لە کەسانی ترە.

سێیەم: ئەگەرێکی تر کە زۆرتر بەهێزە ئەوەیە کە رەنگە پەسەندبوونی پیاوانی باڵا بەرز لای ژنان لەسەر بنەمای ئەزموون و بوونی جیاکەرەوەی تایبەت نەبێت، هێندەی پەیوەندیدارە بە تێڕوانینی کۆمەڵگە بۆ هەڵبژاردنەکە.

بەڵام بەگشتی و لەڕووی واقیعەوە هۆکارێک هەیه کە ئەمە زۆرتر رێی تێدەچێت، بەڵام دیسان وەک خاڵەکانی پێشوو ئەگەرە، ئەویش ئەوەیە کە لەبەرئەوەی زیادبوون و کورتبوونی باڵا پەیوەندیدارە بە هۆرمۆنەوە، لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە وا دانراوە کە پیاوەتی باڵابەرزەکان کامڵترە.

هەر لەو روانگەیەشەوە هەمیشە دایکان و باوکان لە خەمی ئەوەدان رۆڵەکانیان باڵابەرز دەربچن و لەو پێناوەشدا چەندین رێگا دەگرنەبەر لەوانە باشی خۆراک و پێدانی چارەسەری هۆڕمۆنی  لە تەمەنێکدا کە پێویست بکات لەپێناو ئەوەی لە داهاتوودا پەسندکراوبن، ئەمەش سەرەڕای تێچووی زۆر و دوودڵبوون و بێهیوای لای هەندێکیان، چونکە ئەمەش هەموو کات نایپێکێت، زۆرجار دەگەنە ئەو خاڵەی کە دەبێت پاساو بهێننەوە و رابێن لەگەڵ گۆڕانکارییە بنچینەییەکانی باڵای  منداڵەکانیان.

لە یادمان نەچێت لەگەڵ ئەوەی کە زۆرینەی خانمان پیاوانی باڵابەرزیان لا پەسەندە، بەڵام ئەم پەسەندییە نەبووەتە رێگری لە سەرنجڕاکێشبوونی باڵاکورتەكان، باشترین نموونە کاتی هۆڵمز و تۆم کروزن کە کورتی باڵایان رێگر نەبووە لە دەرکەوتن و کەمبوونەوەی سەرنج لەسەریان.

سەرچاوە: ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە