ستایڵی نوێ

شیرین جوانییەکەی لەدەست دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شیرین جوانییەکەی لەدەست دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

خانمە گۆرانیبێژی ناوداری میسر شیرین عەبدولوەهاب نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، بەڵام دەرکەوتنی شیرین لەم وێنەیەدا جیاوازە چونکە کێشی زۆر زیادیکردووە.

شیرین عەبدولوەهاب، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە،دەرکەوتنی ئەمجارەی شیرین جیاوازە بەهۆی زیادبوونی کێشیەوە، بەشێک لە هەوادارانیشی دەڵێن دیارە بەهۆی کەرەنتینەوە شیرین کێشی زیادیکردووە، هەروەها بەشێک لە هەوادارانیشی دەڵێن ئەگەر هەیە شیرین دووگیان بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.

شیرین، یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە دیارەکانی میسر لە ساڵی  1980 لەدایکبووە و خاوەنی دەنگێکی خۆش و سەرنجڕاکێشە، دووجار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لە هاوسەری یەکەمی خاوەنی دوو منداڵی کچە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە