جیهانی

لیندزی گراهام بۆ ئێران: ترەمپ ئۆباما نییە و بە باشترین شێوە وەڵامی ئێرانی دایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیندزی گراهام بۆ ئێران: ترەمپ ئۆباما نییە و بە باشترین شێوە وەڵامی ئێرانی دایەوە
مەودا میدیا-

گەورە سیناتۆری كۆمارییەكان رایگەیاند شانازی دەكات بە شێوازی وەڵامدانەوەی دۆناڵ ترەمپی سەرۆكی وڵاتەكەی بەرانبەر ئەو هێرشەی ئێران لەڕێگەی میلیشیا شیعییەكانی نزیكییەوە كردییە سەر هێزەكانی ئەمەریكا. ئەوەش دەڵێت ترەمپ ئۆباما نییە و رێگە نادات سیناریۆی بەنغازی دووبارە ببێتەوە.

لیندزی گراهام، گەورە سیناتۆری كۆمارییەكان لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "شانازی دەكەم بە شێوازی مامەڵەكردنی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ بەرانبەر ئەو مەترسییانەی لەسەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا دروستبووە، بەشێوەیەك لە سەردەمی ئەودا سیناریۆی بەنغازی دووبارە نابێتەوە"، وەكو ئاماژەیەك بۆ رووداوی هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەنغازی لیبیا ساڵی 2012.

گراهام رایگەیاندووە ئامۆژگاری ئێران دەكات بەوەی كە "بەحیكمەتەوە شەڕ هەڵبژێرن"، ئەوەشی وتووە "سەرۆك دۆناڵد ترەمپ وەكو ئۆباما نییە، بەڵكو وەڵامی توند و دەستبەجێی بۆ هەر مەترسییەك دەبێت كە لەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا دروست ببێت".

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ ئەوەی راگەیاندبوو "ئێران لەپشت ئەو هێرشانەوەیە دەكرێنە سەر هێزەكانی ئەمەریكا و دەبێ نرخی ئەو سەرەڕۆییانەی بدات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان