جیهانی

مایك پۆمپیۆ: له‌عیراق ناكشێینه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مایك پۆمپیۆ: له‌عیراق ناكشێینه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند:"له‌به‌رنامه‌یاندا نیه‌ باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ به‌غدا چۆڵ بكه‌ن یاخود سه‌ربازه‌كانیان له‌عیراق بكێشننه‌وه‌.

 مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه‌ بۆ میدیای وڵاته‌كه‌ی قسه‌ی كرد له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌غدا وتی:ئه‌وه‌ی بینیتان ئه‌و تیرۆرستانه‌ بوون كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی هێرشیانكرد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ خراونه‌ته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو سزاكان كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر ئێران هه‌بووه‌ و جووڵه‌ی بازرگانیش كه‌می كردووه‌، هه‌ربۆیه‌ حكومه‌تی ئێران ناچاربوو نرخی به‌نزین 3 هێنده‌ی خۆی زیادبكات.

له‌باره‌ی گوشاره‌كان بۆسه‌ر ئێران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دووپاتی كردووه‌ له‌سه‌ر گووشاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان