جیهانی

پۆمپیۆ و عادل عەبدولمەهدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 پۆمپیۆ و عادل عەبدولمەهدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
مەودا میدیا-

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندیی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق کرد و ئیدانەی هێرشی خۆپیشاندەرانی حەشدی شەعبی کرد بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکیدا بڵاویکردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە 1ی  کانونی دووەمی 2020 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق کردووە..
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە ''پۆمپیۆ بە تووندی ئیدانەی هێرشەکەی رۆژی 31ی کانوونی یەکەنی 2019ی ملیشیاکانی سەر بە ئێران بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کردووە''.

ئاماژە بەوەشکراوە "پۆمپیۆ داوای لە عەبدولمەهدی کردووە کە ئەرکی حکومەتی عیراقە پارێزگاری لە ناوەندە دیپلۆماسییەکانیان لە عیراق بکات و رێگری لە هێرشی دیکەی هاوشێوە بکات".
 
هاوکات پۆمپیۆ ئەوەشی وتووە "ئەوان عیراقێکی ئازاد و سەربەخۆ و سەروەریان دەوێت و ئەمریکا لە ژێر سەرکردایەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە لە عیراق کار دەکات''.

ئەمەش لەکاتێکدایە، 31ی کانونی یەکەمی 2019 لایەنگرانی حیزبوڵا به‌هۆی بۆردومانكردنی چه‌كدارانی حزبوڵڵای عیراقی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا گردبوونه‌وە و هه‌ڵیانکوتایە سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە بە‌غدا.
Qaiwan
Qaiwan