کوردستانی

ئەو کەسەی فێڵی لە هاوڵاتیان دەکرد دەستگیر کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەو کەسەی فێڵی لە هاوڵاتیان دەکرد دەستگیر کرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە ئیدارەی راپەڕین کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتیان بەناوی گەشتی عومرە دەستگیرکرا.

رائید شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین بە مەودا میدیای رایگه‌یاند "ئه‌و كه‌سه‌ دەستگیرکرا کە به‌ناوی گه‌شتی عومره‌ پاره‌ی له‌ خه‌ڵك وه‌رگرتووه‌ و دواتریش خۆی شاردووه‌ته‌وه"‌.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین وتیشی "ئه‌و كه‌سه‌ لە شاری سلێمانی لەسەر داوای ئێمە دەسیگیر کراوە و ناوی (و. خ) و ته‌مه‌ن 29 ساڵە و بەپێی مادده‌ی 456ی یاسای سزادان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد " تۆمەتبارەکە دانی بە كرده‌وه‌كه‌یدا ناوه‌ و به‌ پۆلیسی وتووە كه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی دیكه‌ی گه‌شتكردنی عومره‌ هه‌بووه‌ له‌ كه‌ركوك، به‌ڵام خۆی هیچ نوسینگه‌یه‌كی فه‌رمی نەبووە، هەروەها پارەی لە 67 کەس وەرگرتووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان