کوردستانی
دەست بەسەر بڕێک پارەی ساختەدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له سنووری ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك پاره‌ی ساخته‌ی عیراقی‌دا گیرا.
ژووری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "شەوی پێنجشەممە رێکەوتی (2/1/2020) کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددەی ھۆشبەرەکان له کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران توانیان دەست بەسەر (2,525,000) دوو ملیۆن و پێنج سەد و بیست و پێنج هەزار دینار پارەی ساخته‌ی عیراقی‌دا بگرن".
ئاماژە بەوەشکراوە "ژماره‌یه‌ك قاچاغچی بە ڕەگەز ئێرانی، دەیانویست بە شێوەیەکی نھێنی و بە قاچاغ ئەو پارە ساخته‌یه بهێنن و له بازاڕه‌كانی ھەرێمی کوردستان ساغی بكه‌نه‌وه".