تەندروستی
نۆ هەنگاو بۆ ئەوەی بەختەوەر بیت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستڕاگەیشتن بە بەختەوەری كارێكی نە ئاسانە نە قورس، بەڵكو پێویستی بە گرتنەبەری كۆمەڵێك رێوشوێن و هەنگاوە بۆ وەدەستخستنی.
ئەم نۆ رێگایە رەنگە هاوكارت بن لە بەدەستهێنانی بەختەوەری:
یەكەم: ئەنجامدانی كۆمەڵێك چالاكیی ئاسان وەكو وەرزشكردن كە دەبێتە هۆی كاراكردنەوەی ماسولكەكان و دووركەوتنەوە لە فشاری مێشك.
دووەم: چارەسەركردن بە كێبڕكێ، بەشداریكردن لە یارییەكانی كێبڕكێكردن وەكو یاری تۆپی پێ، دەبێتە هۆی متمانە بەخۆبوون و جوڵەی زیاتر بەتایبەت لای ئەوانەی نەخۆشیی دەروونییان هەیە.
سێیەم: لێكۆڵینەوەكان دروومانكردنیان ناوبردووە بە "بكوژی هەڵچوونەكان"، ئەوەش رووندەكەنەوە كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی راڕایی و فشاری خوێن و جۆرێك لە ئارامیت پێدەبەخشێت.
چوارەم: كشتوكاڵكردن، لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كشتوكاڵكردن دەبێتە هۆی دووركەوتنەوە لە بیرۆكەی خۆكوشتن لای ئەوانەی كە خەمۆكن بە رێژەی 20%.
پێنجەم: گەڕان بەناو سروشتدا، لێكۆڵینەوەیەكی تایوانی دەریخستووە كە تەنیا 48 كاتژمێر گەڕان بەناو سروشتدا دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی راڕایی و خەمۆكی لای ژنان لە نیوەی تەمەنیاندا.
شەشەم: رۆیشتن بەپێی، لێكۆڵەرەكانی زانكۆی ستانفۆرد دەریانخستووە كە رۆیشتن بەپێی بۆ سەر كار خەمۆكی كەمدەكاتەوە، هەروەها ئەوەشیان روونكردووەتەوە كە مانەوە بۆ ماوەی 90 خولەك لە قەرەباڵغیدا كاتێك شوفێری دەكەیت رێژەی راڕاییت زیاد دەكات.
حەوتەم: ئامادەكردنی خواردن و شیرینی، لێكۆَینەوەكان دەریانخستووە ئەو كەسانەی شیرینی و خواردنی ئێوارە لە ماڵەوە ئامادە دەكەن زیاتر و زووتر بەختەوەر دەبن.
هەشتەم: لێكۆڵینەوەكان ئەوەش رووندەكەنەوە كەوا بەخێوكردنی ئاژەڵی ماڵی دەبێـە هۆی بەختەوەربوونی زیاتر.
نۆیەم: بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی گوێگرتن لە میوزیك دەبێتە هۆی چالاكبوونی هۆرمۆنێك بەناوی دۆبامین كە مرۆڤ بەرەو كەیف خۆی و ئارامی دەبات.