کوردستانی

هەفتەی داهاتوو دیاردەیەکی گەردوونی لە هەرێمی کوردستان روودەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەی داهاتوو دیاردەیەکی گەردوونی لە هەرێمی کوردستان روودەدات
مەودان میدیا-

ماڵپەڕی ناسا رایگەیاندووە هەفتەی داهاتوو دیاردەی خۆرگیران بە (ئەڵقەی ئاگرین) روودەدات ئاماژەی بەوەشکردووە لە هەرێمی کوردستان لە بەیانیەکەی دا روودەدات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ناسا، هەفتەی داهاتوو لە رۆژی 21ی حوزەیرانی 2020 دیاردەی خۆرگیران بە (ئەڵقەی ئاگرین) روودەدات، هەروەها لە خۆرگیرانی ئەمجارەدا ئەڵقەیەکی  خۆر بە بینراوی دەمێنێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، خۆرگیرانەکە لە هەرێمی کوردستان لە کاتژمێر 7:28 خولەکی بەیانی روودەدات تاوەکو 9:57 خولەکی بەیانی بەردەوام دەبێت، بەڵام بە تەواوی ئەڵقەکە نابینرێت، چونکە تەنها لە هەندێک وڵات دەتوانرێت ئەو دیاردەیە بەڕوونی ببینن.
Qaiwan
Qaiwan