راپۆرت
هۆشداری لە زیادبوونی قومارخانەکانی کوردستان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رەنگین عارف
سیامەند هەردوو دەستی لەسەر سوکانی ئۆتۆمبێلە تەکسییەکەی دانابوو کاتێک قسەی بۆ "مەوداپرێس" دەکرد، لە قسەکردنەکانیدا هەم پەشیمانیی زۆر، هەم غەمی زۆر دەبینرا، کاتێک وتی "من هەموو شتێکم هەبوو، لە ماوەی ساڵێک و شەش مانگی قومارکردنمدا هەموویم دۆڕاند و تەنانەت ژنەکەشمیان لێ سەندمەوە کە تەنها پێنج مانگ بوو گواستبوومەوە."
سیامەند تەهای تەمەن ٣٦ ساڵ، دوکانی زێڕەنگەری هەبووە لەناو شاری سلێمانی، وەک خۆی باسی کرد، ئاسانی قومارخانەکان لە هەرێمی کوردستان وای لەو کردووە فێر ببێت و لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵیشدا نزیکەی 400 هەزار دۆلار بدۆڕێنێت و وتی "بۆ قومار هەموو کوردستانم کردووە، لە شوێنی وا و گوندی وا لەم کوردستان قومارخانەی گەورە هەیە هەرگیز بڕوات بۆی ناچێت."
سیامەند کە ناوی خوازراویەتی بە مەوداپرێسی وت، لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەت لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک بە تەنها خۆی سەردانی زیاتر لە 200 قومارخانەی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان قومارخانەکان روویان لە زیادبوونە و ئەوانەی روو لەو شوێنانەش دەکەن بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، ئەگەرچی چوار ساڵە وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی هەموو قومارخانەکانی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام کردنەوەی قومارخانەکان روو لە زیادبوونن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە مەودا پرێسی راگەیاند "چوار ساڵە هەموو شێوازێکی مۆڵەتدان بە قومارخانە وەستاوە و ئەوانەی پێشتریش هەموویان هەڵوەشێندراونەتەوە".
وتیشی "بە داخەوە ژمارەی قومارخانەکان بەردەوام لە زیادبووندان، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە هەموو هەرێمی کوردستان نزیکەی 300 قومارخانەی نایاسایی داخراون، ئەوەش رێژەیەکی بەرزە و ئێمە پێشبینی دەکەین کە سەدان قومارخانەی گەورە و بچووکی تری نایاسایی لە هەرێمی کوردستاندا هەبن."
سەرچاوەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی ئاشکرا کرد ساڵانە لە سەرتاسەری کوردستان لە نێوان 300 بۆ 500 کەس لەسەر قومارکردن دەستگیر دەکرێن.
لە هەرێمی کوردستاندا قومارخانەکان زۆرن و بە زیاتر لە بیست جۆر مەزەندە دەکرێن، شوێنەکانیشیان جیاوازن، لە ماڵ و باخ و کافتریاوە قومار دەکرێت تا دەگاتە ئاستی هۆتێل و کابینە و یانە شەوانەکان لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان.
عوسمان کەریم سوارە، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان، بە مەوداپرێسی راگەیاند "قومارخانەکان کێشەن و ئێمە بەردەوام گفتوگۆیان لە بارەوە دەکەین، هەڵمەتێکیش ئێستا دەستی پێکردووە بۆ داخستنی تەواوی ئەو قومارخانانەی کە بێ مۆڵەتن و بە نایاسایی کار دەکەن".
وتیشی "قومارخانەکان ئەوانەی مەرج و رێنمایی جێبەجێ دەکەن لەژێر چاودێریدان، ئێمە هەندێ پێشنیازیشمان داوەتە حکومەت کە هەندێ کار بکات، لەوانە: قومارخانەکان بە تەواوەتی ببەنە دەرەوەی شارەکان، هەروەها بە تەواوی بچنە ژێر چاودێریی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆوە."
یاسای سزادانی عیراقی لە ماددەی 389دا باسی قومارچی و ئەوانەش دەکات کە قومار دەکەن، ئەوانەی قومارخانە دادەنێن بەند دەکرێن بە مەرجێک لە ساڵێک زیاتر نەبێت و غەرامەیەکی کەمیشی هەیە، ئەوانەی قوماریش دەکەن بەند دەکرێن بە مەرجێک لە مانگێک زیاتر نەبێت و غەرامەیەکی کەم، بەڵام داوای هەموارکردنەوە و سزای قورستر دەکرێت.
"پێویستە یاسایەکی تایبەت بە قومار دەربکرێت و سزاکان توندتر بکرێن تا هەم لە دانان و هەم لە کردنیدا خەڵک بترسن و ببێتە هۆکارێک بۆ کەمبوونەوەی دیاردەکە." ئەندامەکەی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان وای وت.
جگە لەو جێگانەی قومارکردن لە کوردستان، ئێستا بە چەندان شێوازی ئەلکترۆنی قومارکردن لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیدابوون کە کۆنتڕۆڵکردن و ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی بکەرانی قورسترە.
مستەفا حەمەڕەحیم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزار لە بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند "ئەوان شوێنی قومارخانە شاراوە و نایاساییەکان نازانن و ماوەی چوار ساڵیشە هەموو مۆڵەتێک بۆ قومارخانەکان هەڵوەشاوەتەوە".
بەپێی زانیارییەکانی "مەوداپرێس" 40%ی داهاتی ئەو قومارخانانەی مۆڵەتیان هەبووە بۆ حکومەت گەڕێندراوەتەوە.