کوردستانی

فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژرا
مه‌ودا میدیا-

ئه‌مشه‌و له‌ گوندی قوله‌ڕه‌شی سه‌ربه‌شارۆچكه‌ی سیته‌كی پارێزگای سلێمانی، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان 4 كه‌س هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌رماڵی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ و ده‌ستڕێژی گولله‌یان لێكردووه‌ و ده‌ستبه‌جێ‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ ناوی (س،د،م) ه‌و ته‌مه‌نی 62 ساڵه‌ و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ بووه‌.

دوای رووداوه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی توێكاری، ته‌رمی ناوبراو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌.

تائێستا روون نیه‌ هۆكاری كوژرانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ چییه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان