تەندروستی

ئەو خواردنانە چین کە جەستە هەموو رۆژ پێویستی پێیەتی؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو خواردنانە چین کە جەستە هەموو رۆژ پێویستی پێیەتی؟
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

ئەو خواردنانەی کە لە بەیانیاندا دەخورێت کاریگەریان جیاوازترە لە خواردنی ژەمەکانی تر،پێویستە لە بەیانیان خواردنێک بخۆین کە  وزەیەکی باش  بۆ چالاکی رۆژەکەت دابینبکات، هەروەها گرنگە رۆژانە چی بخۆین لە چ کاتێکدا بیخۆیت.

پسپۆڕان بەپێی کاتژمێرەکانی رۆژەکە دیاریان کردووە کە پێویستە چی بخورێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

-لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی، پێویستە هاوسەنگی جەستە رابگیرێت بە خواردنی کاربۆهێدرات و پڕۆتین و چەوری بۆ بەدەەستهێنانی ئەو مادانەش پێویستە پەنیر و شیر و نان و ئەڤۆگادۆ و هێلکە و گوێز بخورێت.

-لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی،چای سەوز بخورێتەوە کە بۆ چالاککردنی خانەکانی مێشک و بەهێزکردنی یادەوەری زۆر بەسوودە.

-لە کاتژمێر 11:00ی بەیانی،لەوەدەچێت زۆرینەمان برسیمان بێت وە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم برسیەتیە پێویستە پارچەیەک شیرینی یان کێک یان قاپێک ماست بخورێت.

-لە کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ،خواردنی زەڵاتەیەکی دەوڵەمەند بە میوە و سەوزە یارمەتی باشتر کردنی چالاکییەکانی مێشک دەدات.

-لە کاتژمێر 3:00 ی نیوەڕۆ باشتر وایە کە چەرەسات بخۆیت.

- لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارە جەستە پێویستی بە ژەمێکی تەندروستە دوور لە چەوری.
Qaiwan
Qaiwan