تەندروستی

ئەگەر نیشانەکانی کۆرۆنات هەبوو پێوست ناکات بچیتە نەخۆشخانە، ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەر نیشانەکانی کۆرۆنات هەبوو پێوست ناکات بچیتە نەخۆشخانە، ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە
مەودا میدیا-

بەگشتی بۆ دڵنیایی پێویست ناکات کەس سەردانی هیچ نەخۆشخانەیەک بکات، چونکە هەم نەخۆشخانەکان جێی مەترسین و هەم حاڵەتەکەش لەوەیا نەماوە و نەخۆشیەکە بڵاوە و لە هەموو شوێنێک هەیە.

دکتۆر بیلال عومەر لە لاپەڕيی تایبەی خۆی لە تۆڕئ کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "وا باشترە سەردانی نەخۆشخانە نەکەیت ولە ماڵەوە بمێنیتەوە و تا ئەو کاتەی هەست بە هەناسە توندیی دەکەیت".

ئاماژەی بە نیشانەکانی (نەخۆشیی کۆرۆنا) کردووە، هەروەها لە پاش دەرکەوتن جیاوازن، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بەم شێوەیەن:

 -تا و ئارەقکردنەوەیەکی زۆر
-کۆکە 
 -شەکەتی و ماندووبوون 
 -دڵتێکەڵهاتن و نەمانی هەستی خواردن و تاڵیی تامی نێو قوڕگ 
-هەناسە تووندبوون و هەناسە سواری 
-بوونی بەڵغەم
 -ئازاری ماسوولکە و لەش داهێزران
-تێکچوون و بچڕ بچڕ بوونی خەو
ماوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی بە نەخوشییەکە بە شێوەیەکی گشتی بۆ 14 رۆژ درێژدەبێتەوە.

ئەو پزیشکە چەند خاڵێکی خستووەتەڕوو کە پێویستە ئەو کەسانەی نیشانەکانیان تێدایە ئەنجامی بدەن، ئەوانیش:

-ڤیتامین D و ڤیتامین C رۆژانە لەئاودا بخۆرەوە.
-حەپی زینک 25-50 مگم ڕۆژانە
 -ڤیتامین D3 ڕۆژانە
-ڤیتامین C ڕۆژانە
-خۆراکە ریشاڵدارەکان وەک برۆکلی و سپێناخ و تاد بۆ ژەمەکان بخۆ.
-شلەمەنی زۆر بخۆرەوە، شووتی و خەیار باشترین سەرچاوەی ئاو و شلەمەنین بۆ لەش.
-زۆر بخەوە، لەشەو رۆژێکدا لەبری ٨ سەعات ١٠ بۆ ١٢ سەعات بخەوە.
-خۆت بدە بەر خۆری بەیانیان کەلە 20 خولەک زیاتر نەبێ، 
پێویست ناکا خۆت تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بکەیت بڕۆیت بۆ نەخۆشخانە!.

باسی لەوەشکردووە "ئەگەر رۆژانە 4-5 جارھەستت بەئازاری سیەکان وھەناسە توندی و کۆکەی زۆر کردلەگەڵ تەنگەنەفەسی و دابەزینی ئۆکسجینی خوێن یان بە پێی بڕیاری تیمی پزیشکی کۆرۆنا ئەوا کەسەکە لە نەخۆشخانە داخڵ ئەکەین".

لە کۆتایشدا دەڵێت "بەگشتی نەچوون بۆ قەرەباڵغی و تەوقەنەکردن و بەستنی ماسک و بەکارهێنانی جێڵ وسپرای کحول بەسە بۆ پاراستن و تاکە چارەسەرە ، بۆیە ترسی زیادە و قەلق بوون هیچ لە وەزعەکە ناگۆڕێ و بگرە خراپترت دەکات".
Qaiwan
Qaiwan