کوردستانی

له‌باره‌ی كۆتایی هاتنی پشووه‌كان روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌باره‌ی كۆتایی هاتنی پشووه‌كان روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رباره‌ی كۆتایی هاتنی پشووه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 4 ی كانوونی دووه‌می 2020 ده‌وامی خوێندنگه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

جووتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"رۆژی 5 ی ئه‌م مانگه‌ ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ قسه‌مانكردووه‌ به‌هۆی ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ رۆژی 7ی كانوونی دووه‌م، بۆیه‌ رۆژی 4 ی كانوونی دووه‌م واته‌ شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌وامی خوێندنگه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

جووتیار عادل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كان رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

ده‌رباره‌ی پشووی 6 ی كانوونی دووه‌م كه‌ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی سوپای عیراقه‌، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم وتی:به‌پێی یاسا ئه‌و رۆژه‌ كراوه‌ته‌ پشوو، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ ئه‌و رۆژه‌ ده‌كرێته‌ پشوو یان نا دواتر بڕیاری لێده‌ده‌ین.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان