ئابووری

نرخی تمەن گەورەترین هاڕەی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی تمەن گەورەترین هاڕەی كرد

مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، نرخی تمەن بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی و دیناری عیراقی گەورەترین دابەزینی تۆماركرد و ئەوەش یەكەمجارە لە مێژوودا بەو شێوەیە نرخی تمەن دابەزین تۆمار بكات.

هێژا محەمەد، لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، نرخی تمەنی ئێرانی دابەزینی تۆماركرد و 100 دۆلار بەرانبەر بە یەك ملیۆن و 920 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە".

ئەو دابەزینەی نرخی تمەن بە گەورەترین دابەزین تۆمار دەكرێت و تائێستا بەو شێوەیە نرخەكەی دانەبەیزووە.
Qaiwan
Qaiwan