ئابووری

نرخی نەوت بەخێرایی دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەخێرایی دابەزی

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد دوای ئەوەی نرخەكەی گەیشتە نزیكەی 44 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و لە كاتێكدا دوێنێ سێ شەممە بۆ نزیكەی 44 دۆلار بەرزبووەوە، نەوت خاوی ئەمریكیش بۆ 39 دۆلار و 52 سەنت دابەزیووە.

دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆ دەبێت لەسەر داهاتی عیراق و هەرێمی كوردستان بەو پێیەی بۆ پێدانی مووچە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.

Qaiwan
Qaiwan