ئابووری

دارایی لە بارەی دواكەوتنی مووچە روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دارایی لە بارەی دواكەوتنی مووچە روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عیراق ناتوانێت ماوەی پێدانی مووچە درێژ بكاتەوە بۆ 45 رۆژ جارێك و تووشی ناسەقامگیری دەبێت، دەشڵێت، هەموو هەوڵێكی حكومەت بۆ ئەوەیە مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچە بدات.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە عیراق شتی لەو شێوەیە روونادات، دەستكاری ماوەی پێدانی مووچە بكرێت و لە 45 رۆژ جارێك مووچە بدرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "عیراق وڵاتێكە خاوەنی 30 ملیۆن هاوڵاتییەو كێشەی گەورە دروست دەبێت لەو حاڵەتەدا، بەشی زۆری ئەوانە بۆ كاروباری رۆژانە و پێویستی و كەلوپەلی دیكە قەرزی وەرگرتووە و مانگانە لە كاتی خۆی دەبێت مووچەی پێ بدرێت، ئەگەر حكومەتی عیراق نیازی شتی لەو شێوەیەی هەبێت كێشەی گەورە لە عیراق دروست دەبێت".

وتیشی "بڕی ئەو قەرزەی كە رۆژی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاری لەسەردا لە سەدا 25ی ئەو قەرزەی دەیكات بۆ كەرتەكانی تر دەبێت و ئەوەی تری بۆ مووچەی فەرمانبەران دەبێت و هەوڵدەدات هەموو مانگێك بێ دواكەوتن مووچە بداتە فەرمانبەران".

Qaiwan
Qaiwan