کوردستانی

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: نابێت عیراق بکرێتە گۆڕەپانی ململانێی وڵاتان

مەودا میدیا - سلێمانی |


 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: نابێت عیراق بکرێتە گۆڕەپانی ململانێی وڵاتان
مەودا میدیا-

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ باره‌ی ره‌وشی عیراق و ناوچه‌كه‌ بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "رووداوەكانی ئەم دواییەی كەركووك و قائیم و بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، ئاماژەن بۆ ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخی عێراق و كردار و پەرچەكرداری چەندبارەی بەدوای خۆیدا هێنا، هەر لەو سۆنگەیەوە ئەو هەنگاوانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كە لەسەر خاكی عیراق تەسفیەی حیساباتی وڵاتان بكرێت و سەروەریی عیراق پێشێل بكرێت كە لە ئاكامدا سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی ده‌سته‌ی حەشدی شەعبی و هاوڕێكانیان بوونە قوربانی كە هەردووكیان ڕۆڵی به‌رچاویان لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش"

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "نابێ عیراق بكرێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێی وڵاتان، بۆیە داوا دەكەین كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن و رێز له‌ عیراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بگیرێت".
 
هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات "له‌م دۆخه‌ هه‌ستیار و مه‌ترسیداره‌دا دان به‌خۆیاندا بگرن و رێگه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌ مه‌ترسیداره‌كان بگیرێت".
Qaiwan
Qaiwan