ئابووری

بۆ یەكەمجار حكومەتی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی پێكەوە دابەش ناكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بۆ یەكەمجار حكومەتی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی پێكەوە دابەش ناكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بۆ یەكەمجارە حكومەتی عیراق لە كاتی خۆیدا مووچە دابەش ناكات، ئەمڕۆ هەینی دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی شەشی 2020 و چەند رۆژێك لە وادەی خۆی دواكەوتووە.

چەند سەرچاوەیەك بە سۆمەریە نیوزیان راگەیاندووە، بانكی رافیدەین دەستی كردووە بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و بە نامە فەرمانبەرانی عیراق ئاگادار كراونەتەوە كە بچن مووچەكانیان وەربگرن.

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئەو مووچەیەی دەست بە دابەشكردنی كراوە مووچەی مانگی شەشی 2020 ە و چەند رۆژێك لە وادەی خۆی دواكەوتووە و لە رێگەی كارتی زیرەكەوە دەدرێتە فەرمانبەران.

سەرچاوەكە ئەوەشی باس كردووە، یەكەمجاریشە حكومەتی عیراق وەزارەت دوای وەزارەت مووچە دەدات، واتە لە یەك رۆژدا مووچەی هەموو وەزارەتەكان دابەش ناكرێت.

جێی ئاماژەیە حكومەتی عیراق بۆ یەكەمجارە لە دوای ساڵی 2003 ەوە مووچەی فەرمانبەرانی دوابكەوێت و ئەو مووچەیەشی دەست بە دابەشكردنی كراوە موچەی مانگی شەشی ئەمساڵە، ئەویش بەهۆی ئەو قەیرانەی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت رووی لە عیراق كردووە، لەكاتێكدا لە هەرێمی كوردستان لە ئێستادا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی 2020 كراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال