تەندروستی

پێنج پرسیار لە سەروبەری نەشتەرگەری جوانكاریی لوتدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج پرسیار لە سەروبەری نەشتەرگەری جوانكاریی لوتدا
مەودا میدیا-

نەشتەرگەری جوانكاری لەئێستادا یەكێكە لە بڵاوترینی نەشتەرگەرییەكان و بووەتە جۆرێك لە چاولێكەری بەتایبەت لای ژنان، هەروەها بە رێژەیەكی زۆر كاریگەریی لەسەر دەموچاوی ژنان دروستدەكات.

ئەم پرسیارانە گرنگە لەو كاتانەی نیازی نەشتەرگەریت هەیە یان بڕیارت داوە بیكەی:

یەكەم: كام پزیشكە گونجاوە؟
بێگومان قورسە پزیشكێك هەڵبژێری بۆ ئەو ئەركە گرنگە، بۆیە پێویستە پرسیار و راوێژ لەگەڵ ئەو كەسانە بكەی كە شارەزاییان هەیە و خاوەن ئەزموونن، هەروەها پێویستە پزیشكێك هەڵبژێری كە نزك بیت و بەردەوام سەردانی بكەیت و رێنمایی لێوەربگریت.

دووەم: لەكاتی جوانكاریی لوتدا تووشی چی ئازارێك دەبیت؟
نەشتەرگەریی جوانكاریی لوت ئازارێكی بەردەوامی زۆری نییە و دەتوانی كەمتری بكەیتەوە بەهۆی وەرگرتنی دەرمانی چارەسەری كە پزیشك بۆت دادەنێت، بەڵام ئەوەی مەترسیدارە بریتییە لەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێك نەتوانی بە دەم هەناسە بدەی و ئەوەش جگە لەوەی دەبێتە هۆی تێكچوونی سیستمی كار و خەوتنت، هەروەها تووشی شۆكیشت دەكات ئەگەر زۆر توند و كاریگەر بێت.

سێیەم: چی تەمەنێك گونجاوە بۆ جوانكاریی لوت؟
نابێت و گونجاو نییە پێش شێوە وەرگرتنی تەواوەتی، نەشتەرگەری جوانكاریی لوت بكەی، واتە 17 ساڵ لای كچان و 18 بۆ كوڕان، هەروەها هەندێك شتی بێزاركەر لە ماوەی هەرزەكاریدا دەردەكەون كە ناتوانن قبوڵی بكەن، بەڵام دوای ئەو تەمەنە مرۆڤەكان زۆر لەو شتانە بەئاسایی و ئاسانی قبوڵ دەكەن كە پێشتر بووبوو هۆی ئەوەی نەتشتەرگەریی جوانكاری لووت بكەن.

چوارەم: دەركەوتە خراپەكانی جوانكاریی لووت چین لە داهاتوودا؟
لە مرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی دیكە دەگۆڕێت، بەڵام بەشێوەیەكی خێرا گۆڕانكارییان بەسەردا دێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی لوت و چاو وشك دەبن لە دە رۆژی یەكەمی دوای نەشتەرگەرییەكەدا.
پزیشكان ئامۆژگاریت دەكەن كە بۆ چارەسەریی، پێویستە سیریۆم بۆ چەند جارێك بەكاربهێنیت بەمەبەستی پاككردنەوەی لوتت و رێكخستنەوەی هەناسەكانی، دوایی بەخێرایی باشتر دەبیتەوە، هەروەها لەو ماوەیەدا خۆت دووربگرە لە وەرزشكردنی قورس و راستەوخۆ خۆدانە بەر خۆر لە هەفتەكانی دوای نەشتەرگەرییەكەتدا.
ئەگەر نەشتەرگەرییەكەت كێشەی تێدا بوو، ئەوا دەبێت لەماوەی 6 بۆ 12 مانگی دوای نەشتەرگەریی یەكەمدا چارەسەری بكەی.

پێنجەم: نەشتەرگەریی لوت كاریگەریی لەسەر هەستی بۆنكردن هەیە؟
نەشتەرگەریی جوانكاریی لوت بەهیچ شێوەیەك كاریگەریی لەسەر هەستی بۆنكرن نییە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ برینەكەدا تووشی هەوكردن بوویت، ئەوا دەتوانیت لەڕێگەی بەكارهێنانی چارەسەرەوە ئەو كێشەیە چارەسەر بكەیت و بەسەریدا سەركەویت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد