ستایڵی نوێ

10 جۆر ماچكردن و ماناكانیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


  10 جۆر ماچكردن و ماناكانیان
مەودا میدیا-

ماچكردن جۆری زۆری هەیە، هەروەها بەپێی جۆرەكەیشی مانای دەدرێتێ‌ و لێكدانەوەی بۆ دەكرێت. ئەمە 10 جۆر ماچكردنە و ماناكانی بەم شێوەیەن:

یەكەم: ماچی فەڕەنسی، بەربڵاوترین جۆری ماچكردنە، كاتێك روودەدات كە لێوەكانی كەسێكیان تێكەڵ بە لێوی ئەوی دیكەیان دەبێت، دەم بەكراوەیی دەمێنێتەوە و بەشێوەیەكی كەم زمان لێی دێتە دەرەوە.

دووەم:ماچ هەڵدان بەدەست، ئاماژە نییە بۆ هاوڕێتی و پەیوەندییەكی قوڵ، بەڵام دەگونجێ لەنێوان عاشقە تازەكاندا بكرێت بەتایبەت ئەوانەی شەرم لەیەكتر دەكەن یان كەسە بەناوبانگەكان.

سێیەم: ماچی گەردن، ئەم ماچكردنە زیاتر هەستێكی قوڵی پێوە دەردەكەوێت، هەروەها ویستێكی سێكسی لەپشتەوەیە.

چوارەم: ماچی ئەسكیمۆ، ماچێكی ناسك و ناوازەیە، لەكاتی ئەم جۆرە ماچكردنەدا لووتی كەسەكان دەگەنە یەك، ئاماژەیە بۆ بوونی پەیوەندیی قوڵ لەنێوان دوو كەسدا. 

پێنجەم: لێو و زمان لەیەكدان، ئەمە جۆرە ماچەیان زۆر بەهێز و قوڵە، بەشێوەیەك كەسێكیان هەڵدەستێت بە مژینی لێوی ئەوی دیكەیان.
شەشەم: ماچی خۆشەویستی، ماچێكی ئاساییە و رەنگدانەوەی هەست و خۆشەویستی نێوان دوو خۆشەویستە، ئاماژەیە بۆ كەسێتییەكی ئارام و لەسەرخۆ.

حەوتەم: ماچی توند و بەهێز، ئەم جۆرەیان بە ماچێكی گەنجانە دادەنرێت و ئاماژەیە بۆ بەهێزی و خۆشەویستییەكی سەركێشانە، لەم جۆرە ماچكردنەدا كەسەكان كەسەكان بەشێوەیەكی خێرا زمانیان لەیەك دەدەن و دەگۆڕنەوە.

هەشتەم: لێو لەسەر لێو نان، لەم جۆرە ماچكردنەدا تەنیا یەك لێو رۆڵی زیاتر دەبێت، بەشێوەیەك لێوێكیان لەسەرەوە و ئەویتریان لەژێریەوەیەتی و بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت.

نۆیەم: ماچكردنی گوێچكە، زیاتر ماچكردنێكی رۆمانسییە، كەسێكیان زمانی یان لێوی لە گوێچكەی ئەوی دیكەیان دەخشێنی و بە ئارامی ماچی دەكات، ئاماژەیە بۆ خۆشەویستی و بەهێزی و پەیوەندییەكی سێكسی بەهێز.

دەیەم: ماچی روومەت، ئەم جۆرە ماچكردنە ماچكردنێكی ئاساییە و لەنێوان هاوڕێ و خزم و كەسە نزیكەكاندا دەكرێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان