ئابووری

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا

وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە ئه‌لیکترۆنیکردنی خەرجییەکانی بەکاربردن بەشێکە لە پرۆسەی چاکسازی کە دەبێتە هۆی زیادبوونی شەفافییەت و کەمکردنەوەی گەندەڵی.

 ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند " به‌ فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو خەرجییەکانی بەکاربردن لەم مانگەوە بە دیجیتاڵ دەکرێن".

هەروەها "ئەم پێشکەوتنە بەشێکە لە هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم بۆ بە مۆدێرنکردنی کارەکانی حکومەت و هەنگاوێکی گرنگ دەبێت لە پێناو نەهێشتنی رۆتین و هەوڵدان بۆ کاراکردن و چالاککردنی کاروباری هاوڵاتییان". 

باسی لەوەشكردووە " بەشێکیشە لە پرۆسەی چاکسازی کە سەرەنجام دەبێتە هۆی زیادبوونی روونی و شەفافییەت و کەمکردنەوەی گەندەڵی، تا زیاتر بتوانین کۆنترۆڵی خەرجییە بەکاربەرەکانی حکومەت بکەین، زیاتر دەتوانین کار لەسەر پڕۆژەی گرنگ لە بواری خزمەتگوزاریی گشتی و سوودی هاووڵاتییان بکەین".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان