ئابووری
بەغدا 550 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنیی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بڕی 499 ملیار دینار لە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ سێ ساڵ ئامادەیە و رەزامەندی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراقی ماوە بۆ ئەوەی رەوانە بكرێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنیی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە كاتی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشوویی عیراق بڕی 499 ملیار دینار لە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2014 و 2015 و 2016، خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی عیراق".
ئەوەشی خستەڕوو "كاتی خۆی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق بە بڕیارێك پارەی ئەو سێ ساڵەی گەنمی جوتیارانی راگرتووە گوایە بەشێك لەو گەنمە هی جوتیاران نییە و گەنمی بازرگانییە كە لە سایلۆكان وەرگیراوە، لەكاتێكدا ئێمە بەدواداچوونمان كردووە تەواوی ئەو گەنمە لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە".
وتیشی "وەك فراكسیۆنە كوردییەكان و ئەندامانی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنيی نوێنەرانی عیراق بەدواداچوون و داواكاری ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەین بۆ خەرجكردنی ئەو پارەیە كە بڕەكەی 550 ملیار دینار دەبێت، پێشمان وایە ئەوە سزادانی هەرێمی كوردستانە".