جیهانی

چین: ئەمەریكا بێزاری كردووین

مەودا میدیا - سلێمانی |


چین: ئەمەریكا بێزاری كردووین
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەمڕۆ هەینی، چین بانگهێشتێكی نوێی ئەمەریكای رەتكردەوە بۆ پەیوەست بوون بە گفتوگۆ سەبارەت بە چەكی ئەتۆمی كە رووسیاش لە خۆدەگرێت، چین ئاماژەی بەوەشكردووە گەیشتوونەتە ئاستی بێزاربوون سەبارەت بەو مەسەلەیە.

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، جارێكی دیكە داوای لە چین كردووە پەیوەست بێت بە گفتوگۆ لەسەر چەكی ئەتۆمی، ئەویش بەمەبەستی گەیشتن بە پەیماننامەیەك بۆ كەمكردنەوەی چەكی ستراتیژی نوێ كە سنورێك دادەنێت بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری چەكی ئەتۆمی لە جیهان، ئەو رێككەوتنەش هەریەك لە رووسیا و ئەمریكا دەگرێتەوە.

پەككین رۆژی چوارشەممەی رابردوو، پێش ئەوەی بێزاری خۆی لەو داوایەی ئەمەریكا دەرببڕێت، رایگەیاند " بەمەرجێك ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بكات، كە واشنتۆن ئاستی چەكە ئەتۆمییەكانی بۆ ئاستی ئەو چەكانە كەمبكاتەوە كە وڵاتەكەی هەیەتی، ئەمەش وایكرد ئەمەریكا جارێكی دیكە داوای گفتوگۆ لەچین بكات لەسەر ئەو پرسە. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان