کوردستانی

گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە شارۆچکەی چەمچەماڵ گەنجێک کۆتایی بەژیانی هێنا و خۆی خنکاند.

رەمەک رەمەزان، قائیمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00 لە گەڕەکی ئاسودەی شارۆچکەی چەمچەماڵ گەنجێک خۆی خنکاند".

ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجەکە خوێندکاری زانکۆیە و ناوی (غەریب رەزا ئەحمەد)ە لە ساڵی 1998 لە دایکبووە".

رەمەک رەمەزان ئەوەشی خستەروو "ئەو گەنجە هیچ کێشەیەکی نەبووە و تەنها لە دوای خۆی نامەیەکی جێهێشتووە باسی لەوەکردووە لە ژیان بێزارە".

Qaiwan
Qaiwan