کوردستانی

نوێترین زانیاری سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی
مەودا میدیا-

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبێتەوە.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ کاتێک بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دیاری نەکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئامادەکاریی کراوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و چاوەڕێ دەکەین لە چەند رۆژی داهاتوودا لە 11 یان 12ی ئەم مانگە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات".

جێگای ئاماژەیە، رۆژی 21ی کانونی یەکەمی 2019 یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەست بەکارەکانی کۆنگرەی چوارەمی خۆی کرد و لە رۆژی یەکەمی کۆنگرەکەدا پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەندکرا و ئەنجومەنی باڵای سیاسی هەڵبژێردرا، هەروەها لە رۆژانی دواتری کۆنگرەدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ئەنجامدرا و 121 کەس وەک ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی هەڵبژێردران .
Qaiwan
Qaiwan