کوردستانی
لە ساڵی 2019 دا 37 وێستگەی سوتەمەنی داخراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان رایگەیاند له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان 37 وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی داخراون.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان به مەودا میدیای راگه‌یاند "له ساڵی 2019دا له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی بهڕێوهبهرایهتییەکەمانەوە 1120 نمونه‌ی به‌نزین و گازوایل له وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی وه‌رگیراون و پشكنینیان بۆ كراوه و 45 نمونه‌یان نه‌شیاوبوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ساڵی 2019 دا 37 وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی داخراون و به‌شێكیشیان سزای ماددی دراون".
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان وتیشی "له‌لایه‌ن وێستگه‌كانه‌وه و پێش بهتاڵكردن 650 نمونه‌ی به‌نزین و گازوایل و نه‌وتی سپی هێنراوه‌ته تاقیگه‌ی بهڕێوهبهرایهتییەکەمان و 84 نمونه‌یان نه‌شیاوبوون و رێگه‌یان نه‌داوه له وێستهگهكان به‌تاڵ بكرێن، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی مه‌رزی نێو ده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه 1210 تانكه‌ر به‌نزین و گازوایل و نه‌وتی سپی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه و 1 تانكه‌ر گازوایل نهشیاوبووه و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ وڵاتی ئێران".
هەروەها ڕاشیگه‌یاند "هه‌ر له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان یه‌ك ملیۆن و 652 هه‌زار بوتڵ غازی شل له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارهێنراوه به‌شێوه‌یه‌ك ڕۆژانه زیاتر له 4500 بوتڵ به‌كارهێنراو".
هەروەها ڕاشیگه‌یاند "هه‌ر له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان یه‌ك ملیۆن و 652 هه‌زار بوتڵ غازی شل له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارهێنراوه به‌شێوه‌یه‌ك ڕۆژانه زیاتر له 4500 بوتڵ به‌كارهێنراو".
یادگار فتاح ئەوەشی خستەروو "هه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 26 مۆڵه‌تی كانی چه‌و و لم و تێكه‌ڵه و به‌رد و گه‌چ دراون به وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌هۆی سه‌رپێچی و كاركردن له ده‌ره‌وه‌ی سنووری خۆیان 37 سه‌رپێچی له سه‌ر 26 خاوه‌نی كان تۆكاركراوه كه بریتی یه له غه‌رامه‌كردن هه‌روه‌ك 33 پشكنین بۆ نمونه‌ی چه‌و و لم ئه‌نجامدراوه".