جیهانی
کاتێک هەواڵى کوژرانى قاسم سولەیمانی-یان پێدا، دۆناڵد ترەمپ چیکرد؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
رۆژنامەیەکى ئەمەریکی ئاشکرای کردووە کاتێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا هەواڵى کوژرانى قاسم سولەیمانى، فەرماندەى فەیلەقی قودسی ئێران-یان پێگەیاندووە خەریکى نانخواردنى ئێوارە بووە، ئەوەشى ئاشکرا کردووە دوای بیستنى هەواڵەکە بەخۆشحاڵییە گۆشت و ئایس کرێمی خواردووە.
کیتڵن کۆڵینز لە تۆڕى هەواڵى سی ئێن ئێن وتوویەتى "ترەمپ بەوپەڕى چێژەوە نانى ئێوارەى خواردووە لە یانەیەکی فلۆریدا لەگەڵ هاوڕێکان و سیاسییە لەپێشینەکان، هەروەها سەرۆکى کەمینەکان لە ئەنجومەنى نوێنەران".
ئاماژەى بەوەشکردووە "دوای گەیشتنى هەواڵەکە دۆناڵد ترەمپ بەوپەڕی چێژەوە داواى گۆشت و ئایس کرێمى کردووە و خواردوویەتی".
جێگاى ئاماژەیە بەرەبەیانی رۆژى هەینى 3ی کانوونى دووەمی 2020 لەڕێگاى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە هێزە ئاسمانییەکانى ئەمەریکا هێرشیانکردە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانى قاسم سولەیمانى، فەرماندەى فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی و لەگەڵ هەشت کەسی دیکەدا کوژران.