کوردستانی

كۆمه‌ڵی ئیسلامی:كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عیراقه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمه‌ڵی ئیسلامی:كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عیراقه‌
مه‌ودا میدیا-

وه‌ك یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی حیزبی له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌دژی كوشتنی قاسمی سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، بڵاوكرده‌وه‌.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ناوی هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس وه‌ك دوو كه‌سایه‌تی كاریگه‌ر ده‌هێنێت و كوشتینان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عیراق وه‌سف ده‌كات.

له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌س و كار و نزیكانی هه‌ردوو كه‌سایه‌تی و هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین.

له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا كۆمه‌ڵی ئیسلامی داواده‌كات به‌حیكمه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ نوێیه‌ بكرێت و كێشه‌و گرفته‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان